د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی تایبه‌تی گه‌شه‌و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و هه‌رزه‌كاران بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا داوا ده‌كات دایكان و باوكان نه‌هێڵن منداڵه‌كانتان دابنیشن به شێوه‌ی W وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ئاكۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردوه‌ته‌وه كه بۆچی نابێت منداڵان به‌وشێوه‌یه دابنیشن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه منداڵ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن و به‌هێزبوونی ماسولكه‌كانی هه‌وڵده‌دات بجوڵێ و زوو دابنیشێ یان پێی بگرێ، بۆیه هه‌ندێكجار خۆی راده‌هێنێ به‌شێوه‌ی W دابنیشێ بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسی خۆی بكات و نه‌كه‌وێ به‌تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی ماسولكه‌و جومگه‌یان نه‌رمن. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئاساییه هه‌ندێكجار منداڵ به‌وشێوه‌یه دابنیشێ، به‌ڵام به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیان ده‌گه‌ێنێت به جومگه‌و ماسولكه‌ی قاچی، بۆیه پێشئه‌وه‌ی منداڵه‌كه رابێت له‌سه‌ر ئه‌مشێوه دانیشتنه، فێریبكه به‌شێوازی ته‌ندروست دابنیشێ یان له‌سه‌ر كورسی دابنیشێ پشتی له‌كاتی دانیشتن به شێوازێكی رێك دابنێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure