8/8/2020 03:48 PM

حەبی بەرگریی و کۆرۆنا

توێژەران لەبارەی بەکارهێنانی حەبی رێگری لە دوگیانی (حەبی مەنع) هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن مەترسی مردنیان زیاتر دەبێت.
بەپێی هەواڵە تەندروستییەکان ، حەبی رێگری لە دوگیانی، کە خانمان بەرێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنن، مەترسی مەیینی خوێن زیاد دەکات، توێژەران بۆیان دەرکەتوە کۆرۆنا رێژەی مەیینی خوێن زیاتر دەکات، ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر بەکارهێنەرانی ئەم حەبە.
توێژینەوەیەکی دیکە کە لە ئەمریکا ئەنجامدرا دەرکەوت جگە لەو کەسانەی ئەو حەبە بەکاردەهێنن، خانمانی دوگیان و ئەو خانمانەی حەپی رێکخستنەوەی هۆڕمۆنات بەکاردەهێنن روبەڕوی هەمان مەترسی دەبنەوە.
دکتۆر دانیەڵ سپرات، کە یەکێکە لەو پزیشکانەی توێژینەوەی لەمبارەبەوە ئەنجامداوە، رێنمایی خانمان دەکات کە دوربکەوەنەوە لە بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە، چونکە ئەگەری مەیینی خوێن و جەڵتەی مێشکیان زیاد دەکات لەحاڵەتێکدا ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved