8/8/2020 03:50 PM

چەند رێنمایی بۆ ژیانێکی باشتر

چەندین شت هەیە لە ژیانت کە وادەکات چێژ لە ژیان ببینیت و دڵخۆش ببیت، لە کۆتاییدا بڕیار دەکەوێتە دەستی خۆت کە بە چ شێوازێک ژیان ببینیت و چۆن دڵخۆشبیت. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند شێواز دەکەین کە دەتوانن ببنە هۆکار بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر و باشتر.

*بە بەربەستەکان نیگەران مەبە، چونکە هانت دەدەن زیاتر بەهێزبیت.
*چاوەڕێ مەکە هەموان هانت بدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانت، خۆت هەوڵبدە.
*چاوەڕێی زۆر باشبون لە کەسانی چواردەورت مەکە، بۆ ئەوەی دواتر بێهیوا نەبیت.
*یارمەتی کەسانی دیکە بدە و هەتا دەتوانیت هاوکارییان بکە.
*ئامانج بۆ ژیانت دابنێ و هەوڵی گەیشتن بدە پێیان.
*پێویستە بوەستیت لە بیرکردنەوە دەربارەی قسەی کەسانی دیکە.
*خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە چونکە هۆکارە بۆ نیگەرانی و خەمۆکی.
*بەشێوەیەکی جوان رەفتار لەگەڵ کەسانی چواردەورت بکە، ئەمەش وادەکات لە بەرامبەردا بە باشی رەفتارت لەگەڵ بکەن.
*وەرزش بکە و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.
*دوربکەوەرەوە لەو کەسانەی بەردەوام رەخنەت لێدەگرن و هۆکارن بۆ نەمانی ئاستی متمانەبەخۆبونت.

 

سەرچاوە: medium

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved