8/8/2020 03:53 PM

وێنەی مەهاتما گاندی لەسەر دراوی بەریتانی

مەهاتما گاندی یەکەم کەسایەتی ناسپی‌پێستە کە وێنەکەی لەسەر پارەی بەریتانیا دەردەکەوێت. کۆمیتەی راوێژکاری بانکی ناوەندی بەریتانیا کە لە بواری دیزاینی پارەی ئەم ولاتەدا رۆڵی راوێژکاری هەیە، خەریکی نەخشاندنی وێنەی رێبەری سەربەخۆیی هیندە لەسەر پارە. گاندی پێنج مانگ پاش کۆتایی هاتنی حکومەتی بەریتانیا لە هیند لە مانگی 8ـی 1947ـدا تیرۆر کرا. "ریشی سۆناک" کە بە رەگەز هیندییە، پشتگیری خۆی لە کەمپینی پشتیوانی لە بەفەرمی ناسینی هەوڵی رەشپێستەکان و پێکهاتە ئەتنیکییەکان بۆ پێکهێنانی بەریتانیای مۆدێرن، راگەیاندووە.
لەو نامەیەدا کە سۆناک بۆ "زارا زیدی" کە بەربژێری حزبی محافزەکارە، نووسیویەتی: "رەشپێست، ئەمریکی و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە بەشدارییەکی قووڵیان لە مێژووی هاوبەشی بەریتانیادا هەبووە." بەم جۆرە گامدت بووە یەکەم کەسایەتی ناسپی‌پێست کە وێنەکەی لەسەر یەکەی پارەی بەریتانیا نەخشێندرا.
"ریشی سۆناک"ـی وەزیری بازەرگانی بەریتانیا داوای کە کۆمیتەی راوێژکاری بانکی ناوەندی بەریتانیا کردووە کە بەدواداچون بۆ بەفەرمی ناسینی نەخشاندنی وێنەی کۆمەڵگای ناسپی‌پێست لەسەر پارەی بەریتانیا بکات.
ئەم کۆمیتەیە کۆمیتەیەکی سەربەخۆیە کە پێکهاتووە لەو کارناسانەی کە بەرپرسایەتیەکەیان دیزاینی پارەیە. مەهاتما گاندی ساڵی 1869 لەدایکبووە و لە ماوەی ژیانیدا لەدژی توندوتیژی خەباتێکی مەدەنیانەی کردووە و رۆڵێکی گرنگی لە سەربەخۆیی هینددا هەبووە. رۆژی لەدایکبوونی ئەم کەسایەتییە واتە 2ـی ئۆکتۆبەر وەکوو رۆژی سڕینەوەی توندوتیژی ناوزەد کراوە. گاندی کە پێی دەگوترێت باوکی نەتەوەی هیند، رۆژی 30ـی ژانویەی 1948 لەلایەن هیندییەکی توندڕەوەووە تیرۆر کرا.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved