9/8/2020 03:51 PM

بەرشەلۆنە چاوی لە ئەستێرەیەکی گواردیۆلایە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیا باس لەوە دەکەن کە بێرناردۆ سێلڤای ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
یانەی کەتەلۆنی دەیەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بێرناردۆ بباتە ریزەکانی، دوای ئەوەی رۆڵی ئەو یاریزانە لەگەڵ پێپ گواردیۆلا کەمبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە دوای هاتنی لە یانەی مۆناکۆوە بۆ ریزەکانی مانچستەرسیتی ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە.
گواردیۆلا ئێستا وەک یاریزانێکی سەرەکی یاری بە بێرناردۆ ناکات، بۆیە بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و تواناکانی یاریزانێک بەدەستبهێنن کە شێوازی یاریکردنی زۆر لەگەڵ ستایلی یاریکردنی بارسا دەگونجێت
ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن کە بەرشەلۆنە بەڵێنی بە بێرناردۆ داوە کاتێکی زۆرتری پێبدات بۆ یاریکردن و دەڵێن "بەرپرسانی بارسا پلان دادەنێن بۆ ئەوەی میکانزمێک بدۆزنەوە بۆ رازیکردنی گواردیۆلا بە دەستبەرداربوون لە بێرناردۆ، کە لەوانەیە بە گۆڕینەوەی یاریزان بێت".
رۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش باس لەوە دەکەن کە کارگێڕی بارسا گەشبینە بەوەی مانچێستەر سیتی دەستبەرداری بێرناردۆ سێلڤا ببیت، دوای ئەوەی بۆ بەرژەوەندی بایرن میونشن دەستبەرداری لیرۆی سانێ بوو.
هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە پێپ گواردیۆلا لە بری دەستبەرداربوون لە بێرناردۆ سێلڤا داوای نیلسیۆن سیمیدۆی بەرگریکاری پۆرتوگالی لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بکات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved