20/2/2016 03:00 AM

به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌مین مۆبایل له‌جیهاندا

هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه‌، له‌ڕۆژێكدا زیاتر له‌ ٨٥ جار مۆبایله‌كانمان به‌كارده‌هێنین. كه‌مترین كات پرسیار له‌باره‌ی دروستبوون و تواناو كۆمپانیای به‌رهه‌مێنانی یه‌كه‌مین مۆبایله‌وه‌ ده‌كه‌ین.

یه‌كه‌مین مۆبایل كه‌ توانای گواستنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی هه‌بێت، له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆترۆلا به‌رهه‌مێنراوه‌ به‌ناوی (Motorola Dyna TAC 8000X).

مارتین كۆپێر، یه‌كه‌مین كارمه‌ندی كۆمپانیای مۆترۆلا له‌ساڵی ١٩٨٣ مۆبایلی بچووكی بۆ یه‌كه‌مینجار داهێنا، كه‌ به‌كارهێنه‌ر بتوانێت هه‌ڵیبگرێت و بیباته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌م مۆبایله‌ كێشی یه‌ك كیلۆگرام بووه‌و توانای ٣٠ په‌یوه‌ندی و مه‌ودای نیو سه‌عات قسه‌كردنی هه‌بووه‌، نرخه‌كه‌شی بریتی بووه‌ له‌ ٣٣٩٩ دۆلار.

هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ساڵی ١٩٧٣ مارتین كۆپێر به‌ مۆبایلی مۆترۆلا TAC Dyna توانی یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی ئه‌نجامبدات.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، كۆمپانیای مۆترۆلا نه‌یتوانی له‌پیشانگایه‌تی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنره‌كانی بواری په‌یوه‌ندی بمێنێته‌وه‌، ئێستا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی لاوه‌كی و ئاست نزم له‌جیهاندا ده‌ژمیردرێت. له‌كاتێكدا یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی به‌مۆبایل و یه‌كه‌مین ئامێری مۆبایل كه‌ توانای هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌بێت، له‌كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ به‌رهه‌مێنراون.

خاك – هاوار نه‌سره‌دین
س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved