10/8/2020 04:03 PM

بوو بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەنگی هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەکەی بردەوە.
کریس دوای ئەوەی توانی لەم وەرزەدا 31 گۆڵ لە خولی ئیتالیا تۆماربکات، رکابەرێکی سەرسەختی خەڵاتی گۆڵکەری خولی ئیتالیاش بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ریزبەندی دووەمی بەرکەوت.
دۆن سەرکردایەتی یوڤانتۆسی کرد بۆ بردنەوەی خولی ئیتالیا، دوای ئەوەی بەشداری لە 47٪ گۆڵەکانی یانەکەیدا کرد، نزیکەی 27 خاڵ بە گۆڵەکەی دۆن بۆ یۆڤانتۆس بەدەستهات.
خەڵاتەکە بە دەنگدانی هاندەران لە سایتی فەرمی یانەی یوڤێتنوس یەکلاکرایەوە، ناوی خەڵاتە ئی فووتبۆڵ 2021، کە کۆمپانیای پی ئی ئێسی ئەلیکترۆنی بۆ یاریی تۆپی پێ سپۆنسەری دەکات.
پێوەرەکانی دیاریکردنی دۆن لەسەر بنەمای گۆڵەکانی، سەرکردایەتی تیپ، لێهاتووی بە درێژایی وەرز و کاردانەوەکانی بوو، هاندەران هەرگیز ئەو گۆڵەی کە لە سامپدۆریای تۆمارکرد لە بیری ناکەن کە خۆهەڵدانێکی پێوانەیی کرد.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 لە یانەی ریال مەدرید بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد، ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەم ساڵدا نازناوی خولی ئیتالیای بردەوە، وەرزی رابردووش نازناوی باشترین یاریزانی خولی ئیتالیای بردەوە

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved