10/8/2020 04:05 PM

رەفتاری سەیروسەمەرە و ماناداری مناڵان

زۆرکات دایک و باوک لە رەفتاری منداڵەکانیان تێناگەن، منداڵان چەند کارێک ئەنجامدەدەن کە رەنگە گەورەکان بێزاربکات، بەڵام لە راستیدا هەر رەفتارێکیان ئاماژەیە بۆ شتێک و دەبێت دایک و باوک لێیات تێبگات.


هەناسەڕاگرتن

زۆرکات زیاتر لە 1 خولەک بەوشێوەیە هەناسەیان رادەگرن و تەنانەت هەندێک کات رەنگی روخسارییان دەگۆڕێت، بەڵام ئەمە شتێکە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان نییە، زیاتر لە کاتی توڕەیی، نیگەرانی، ترس، شۆک و ئازار بەوشێوەیەیان لێدێت، بەڵام بەگشتی جێی مەترسی نییە.


داکەندن یان لابردنی جلەکانیان

منداڵەکان شەرمناکەن لەوەی بەڕوتی ببینرێن، بۆیە زۆر بەئاسایی لە شوێنە گشتیەکان جلەکانیان لادەبەن، هۆکارەکەشی ئەوەیە هەست بەگەرما دەکەن یان بەو جلەوە نائاسودەن، زۆرجاریش واتای ئەوەی هەیە تازە فێری خۆگۆڕین بوە و دەیەوێت بە سەربەخۆیانە خۆی بیکات.


خواردنەوەی ئاوی گەرماو

منداڵان جیاوازی ئاوی خواردنەوە و ئاوی گەرماو ناکەن، کاتێک یاری بە ئاوی گەرماو دەکەن پێیان وایە ئاساییە بخورێتەوە، ئەمەش چێژیان پێدەبەخشێت.


کێشانی سەری بەشتەکاندا

زۆرێک لە منداڵەکان ئەم رەفتارە دەکەن، سەریان دەکێشن بە سەرین، دیوار و سیسەمەکانیان، زیاتر کاتێک وادەکەن کە خەویان دێت، بەڵام جێی مەترسی نییە.

شت کردنە ناو لوت و چاو و گوێ
منداڵان شتەکانی دەوروبەریان دەکەنە ناو چاو، لوت و گوێیانەوە، زیاتر بۆئەوە وادەکەن  بزانن ئەنجامەکەی چی دەبێت و چییان بەسەردێت.

خوادنی شتی پیس
منداڵان هەمو شتێک دەخۆن بێئەوەی بیریلێبکەنەوە چییە، دەیانەوێت تامە جیاوازەکان بزانن و شتی نوێ تاقیبکەنەوە، تەنانەت تامەکەشیان لاخۆشە.

راکێشانی قژی خۆی
زیاتر منداڵان لە تەمەنی 2 ساڵی ئەم رەفتارە دەکەن، ئەوکاتەی هەست بە نیگەرانی دەکەن، لە تەمەنی 3 ساڵیدا کاتێک کاردانەوەی دایک و باوک دەبینن، ئەمکارە دەکەن تەنیا بۆئەوەی سەرنجیان رابکێشن، لە هەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا نیشانەی نەخۆشی ADHD.

خوێندنەوەی چیرۆکێک بۆ چەندین جار
منداڵان کاتێک گوێ بۆ چیرۆکێک دەگرن کە دەزانن کۆتاییەکەی چییە، وادەکات هەست بەئاسودەیی بکەن، ئەمەش یارمەتیدەریان دەبێت لەوەی زو بخەون، بۆیە ئاساییە منداڵەکەت بەردەوام داوای یەک چیرۆک بکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved