11/8/2020 04:47 PM

چێڵسی خوازیاری یاریزانێکی ریاڵ مەدریدە

بەهۆی بەشداری پێنەركردنیەوە بە شێوەیەكی سەرەكی لە یارییەكانی یانەكەیدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی لە ژێر هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی مێرەنگیە و بۆ ئەو مەبەستەش كاربەدەستانی یانەی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.
رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكریكردوە، كە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بوەتە جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانی فرانك لامپارد و لە هەوڵی ئەوەدابوە ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە تەنانەت ئەگەر بە شێوەی خواستنیش بوبێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی ئەو یانەیە لە گواستنەوەی زستانەشدا هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیانداوە، بەڵام بەرپرسانی یانەی مێرەگی ئامادەنەبون دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.
لە ئێستاشدا یانەی چێڵسی جارێكی دیكە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەدات و لامپارد دەیەوێت بە گواستنەوەی ڤینیسیۆس ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە كە بەهۆی رۆیشتنی هازارد لە یانەكە دورست بوە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە و بەهای شكاندنی گرێبەستەكەشی 630 ملیۆن یۆرۆیە.
پێشتر یانەی چێڵسی چەند گرێبەستێكی دیكەشی ئەنجامداوە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ هەریەكە لە حەكیم زیاش و تیمۆ ڤێرنەری بۆ ریزەكانی یانەكەی گواستۆتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved