11/8/2020 04:49 PM

بەم جۆرە لەگەڵ کەسی خەمۆک مەدوێ

خەمۆکی حاڵەتێکی دەرونی تایبەتە، کە کەسی توشبو هەست بە خەم، سترێس و بێهیوایی دەکات، دەکرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز توشی ئەم حاڵەتە هاتبێت لەوانە مردنی لەناکاوی کەسێکی نزیک، یان زۆر بیرکردنەوە دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو. کاتێک لەگەڵ ئەو کەسانە گفتوگۆ دەکەیت کە توشی ئەم حاڵەتە دەرونییە بون، پێویستە زۆر وریای شێوازی گفتوگۆکردنت بیت، چەند وشەیەک هەیە هەرگیز بەرامبەرییان بەکاریمەهێنە.

پێویستە زیاتر بچیتە دەرەوە
راستە چونە بەر تیشکی خۆر وادەکات زیاتر هەست بەباشی بکات، بەڵام پێویستە بزانیت خەمۆکی نەخۆشییەکی جددیە، جێهێشتنی جێگەی نوستنەکەیان قورسترین شتە بۆیان.

دڵخۆشبە
تەنانەت ئەگەر مەبەستت ئازاردانیشی نەبێت، ئەو وشەیە قورسە بۆ بەرامبەرەکەت، چونکە هیچ کەسێک ئارەزو ناکات خەمبار بێت.

هەمو ئەوانە لە مێشکی تۆدا هەیە
بۆ تۆ خەمۆکی نەخۆشییەکی جددی بێت یان نا، ئەوە شتێک نییە تەنیا لەمێشکی یەک کەسدا هەبێت، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەوشێوەیەیە کە کەسەکە ماندوەوە و توشی کەمخەوی دەبێت، بۆیە ئەگەر ناتوانیت یارمەتی بدەیت بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بێت، پێی مەڵێ تەنیا تۆ بەو شێوەیە بیردەکەیتەوە.

کاردانەوەکانت زیادەڕەوین
کەسانی توشبو توشی ئازاری پشت، سەرئێشە و چاوئێشە دەبن، زیادەڕەوی ناکەن لە وتنی، هەندێکجاریش کە زۆر ناچاردەبن پاشان دەریدەبڕن، بۆیە پێیان مەڵێ زیادەڕەوی دەکەن لە باسکردنی ئازارەکانیان.

کەسانی دیکە خراپترن
هەر کەسە بەشێوەیەک گرفتی هەیە، بەڵام پێی مەڵێ کە کەسی دیکە هەیە لەو خراپترە، چونکە بەلایەنی خۆیەوە ئەو دۆخەی خۆی خراپترینە، کاتێک وایپێدەڵێیت وادەردەدەکەوێت لێی تێنەگەیت.

وادەرناکەوێت توشی خەمۆکی بوبێتیت
خەمۆکی شتێک نییە بە روخسارەوە دیاربێت، زۆرکەس بە پێکەنین دەیشارنەوە و ئەمەش ئاساییە، بۆیە بە روخسار هەڵسەنگاندن بۆ بیرکردنەوەیان مەکە.

 

سەرچاوە: psycom

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved