11/8/2020 04:51 PM

خەوتن لە کەشی گەرمدا

مرۆڤ لە وەرزی هاویندا زیاتر توشی کەمخەوی دەبێت بە بەراورد بە وەرزەکانی دیکە، هۆکارەکەشی بۆ گەرمی کەشەکە دەگەڕێتەوە، ماڵپەری سکای نیوز چەند رێنماییەکی بڵاوکردوەتەوە بۆئەوەی لە شەوی هاویناندا خەوتلێبکەوێت.

*رێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، بۆئەوەی جەستەت بە شێداری بهێڵیتەوە و شەوان باشتر خەوتلێبکەوێت، لە رۆژێکدا 1.5 لیتر ئاو بخۆرەوە.
*دوربکەوەرەوە لە خواردنەوەی ماددە کحولیەکان، چا و قاوە، چونکە دەبنە هۆی وشکبونەوەی جەستە و هەستکردن بە گەرمی.
*دەتوانیت پێش نوستن چەند خولەکێک جلەکانت بکەیتەوە بەفرگرەوە، یاخود خاولیەک بەئاوی سارد تەڕبکە و ناوچەوانتی پێ تەڕبکە پێش نوستن.
*قاپێک ئاوی سارد کە سەهۆڵی تێدابێت لەبەردەم پانکەی ژورەکەتی دابنێ.
*خۆت لە نیگەرانی و سترێس بەدوربگرە، چونکە هۆکارە بۆئەوەی هەست بەگەرما بکەیت.
*بەڕۆژ پەنجەرەی ژورەکەت مەکەرەوە، بەڵام بەشەوان بیکەرەوە بۆئەوەی هەوای فێنکت بۆبێت.
*ئەگەر ماڵەکەت لە چەند قاتێک پێکهاتوە باشترە لە قاتی خوارەوە بخەویت.

 

سەرچاوە: news.sky

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved