11/8/2020 04:54 PM

روسیا ئەپڵی تۆمەتبار کرد

حکومەتی فێدڕالی روسیا کۆمپانیای ئەپڵی بەهۆی بەکارهێنانی نابەجێی App Store تۆمەتبار کرد و فەرمانی کردووە ئەم کۆمپانیایە پێشێلکارییەکانی وڵام بداتەوە. کۆمپانیای "کسپرکسی" لە مانگی 5ـی ساڵی 2019ـەوە بەهۆی بڵاونەکردنەی ئاپڵیکەیشنی Safe Kids لەلایەن ئەپڵەوە، سکاڵای لەدژی ئەم کۆمپانیایە تۆمار کرد. پاش ئەم سکاڵایە ئاژانسی FAS تاوتوێێ سیاسەتە دژەرکابەرییەکانی ئەم فرۆشگەیەی دەست پێکرد. ئەپڵیش لەو کاتەدا بۆ بەرگری لەخۆی رایگەیاند کە ئەو ئاپڵیکەیشنەی بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەت و هەرێمی تاکەکەسی بەکارهێنەران، لە App Storeـدا بڵاو نەکردووەتەوە.
لەئێستادا زۆرینەی "رێگلاتۆر"ـە ئەمریکی و ئەوروپییەکان بە هۆی سیاسەتە دژەرکابەرییەکانی ئەپڵ، رەخنە لەم کۆمپانیایە دەگرن. جگە لەوە ئاژانسی FASـیش لەم دواییانەدا چۆتە ناو ریزی رەخنەگرانەوە. زۆرینەی یاسادانەرانی ئەمریکی لە دانیشتنێکدا کە لە کۆتاییەکانی مانگی 7ـدا و بە مەبەستی تاوتوێی تاوانی پاوانخوازی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بەڕێوە چوو، هەندێک پرسیاریش ئاراستەی ستافی ئەپڵ بە سەرپەرشتیاری "تیم کوک"ـی بەرپرسی باڵای ئەپڵ کرا سەبارەت بە رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەپڵیکەیشن لە App Storeـدا.
بەرپرسی باڵای ئەپڵ لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە وەرگرتنی باجی 30٪ـی ئەپڵیکەیشنەکان هەندێک باسی خستە رو. زۆرینەی کۆمپانیاکان لایان وایە ئەم باجە زۆرە. مایکرۆسۆفتیش لەم دواییانەدا بەهۆی بڵاونەکردنەوە یاریی xCloud لە App Storeـدا رەخنەی لە ئەپڵ گرتووە.

 

سەرچاوە: iphonehacks

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved