11/8/2020 05:04 PM

قەرەباڵغترین وڵاتانی جیهان

لەئێستادا نزیکەی 7 ملیار و 790 ملیۆن کەس لەسەر گۆی زەوی دەژین و زۆرینەی ئەم جەماوەرە لە کیشوەری ئاسیادا جێگیر بوون و چین زیاترین پشکی ئەم قەرەباڵغییەی هەیە. گەشەی جەماوەر لەم ناوچەیە لە ساڵی 1950ـەوە دەستی پێکرد و دواجار 5 وڵات لە 10 وڵاتی پڕجەماوەری جیهان لە ئاسیادا هەوڵکەوتن. دەگوترێ کۆی دانیشتووانی زەوی تا ساڵی 2050 دەگاتە 8 ملیار و 925 ملیۆن کەس. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێک لە پرجەماوەرترین وڵاتانی جیهان ئاشنا دەبین.

چین
ژمارەی دانیشتووانی چین نزیکەی 1 ملیار و 440 ملیۆن کەسە کە ئەم ژمارەیە دانیشتووانی هۆنگ کۆنگ و ماکائۆش دەگرێتەوە. 91٪ـی چین سەر بە هۆزی "هان"ـن. جێی ئاماژەیە کە لە چین زیاتر لە 50 پێکهاتەی ئەتنیکی بوونیان هەیە. لەم پێکهاتانەدا "ئۆیغورەکان" بە 10 ملیۆن کەس و "تەبەت"ـییەکان بە 3 ملیۆن کەس ژمارەیان بە کەمینەکانی دیکە زیاترە.

هیند

دووهەمین وڵاتی جیهانیش هەر لە کیشوەری ئاسیا هەڵکەوتووە. هیند لەئێستادا دووهەمین وڵاتی پڕجەماوەری جیهانە و وەک دەگوترێ تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێش چین دەکەوێت. لەم وڵاتەدا سەدان پێکهاتەی ئەتنیکی بوونیان هەیە و 22 زمان بەفەرمی دەناسرێت. ژمارەی دانیشتووانی ئێستای هیند 1 ملیار و 380 ملیۆن کەسە.

ئەمریکا
ئەمریکا کە بەشێکی زۆر لە کیشوەری ئەمریکای باکووری بەدەستەوەیە، پڕجەماوەرترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکا بەگشتی و سێهەمین وڵاتی پڕجەماوەری جیهانە. لەئێستادا ژمارەی دانیشووانی ئەم وڵایە 331 ملیۆن کەسە بەڵام تا ساڵی 2050 ئەم ژمارەیە دەگات بە 345 ملیۆن.

ئەندۆنیسیا
ئەندۆنیسیا پڕجەماوەرترین دورگەی جیهانە و خەڵکەکەشی موسوڵمانن. ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە 271 ملیۆن کەسە و تا 2050 ئەم ژمارەیە دەگاتە 320 ملیۆن کەس.

پاکستان

کۆماری ئیسلامیی پاکستان پێنجەم وڵاتی پڕجەماوەری جیهان و سێهەم وڵاتی پڕجەماوەری ئاسیا و دووهەم وڵاتی پڕجەماوەرە کە خەڵکەکەی موسوڵمانن. پاکستان لەئێستادا 221 ملیۆن کەسی تێدا دەژیت.

 

سەرچاوە: nationsonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved