له دووتوێی 248 لاپه‌ڕه‌دا كتێبی (به قه‌ندیلدا هاتین) نووسینی (عه‌بدولقادر شكاك) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی. له پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا كه كۆمه‌ڵه وتاره، هاتووه: ده‌مێكه بیرۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌م لا گه‌ڵاڵه‌بوو كه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌یان وام به‌بیردا هات قۆڵی لێهه‌ڵماڵم و ئه‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامانه‌ی له‌به‌رده‌ستمدا بوو پۆلینیان بكه‌م و به‌پێی ڕۆژو ساڵه‌كه‌ی ڕیزبه‌ندیان بكه‌م، سه‌ره‌تا كاره‌كه‌م به‌لاوه زۆر گرانبوو، هه‌ندێكیان ده‌بوایه جارێكی‌تر تایپ بكرێته‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كاره‌كه باش هات به‌ده‌سته‌وه زۆر پێوه‌ی ماندوو نه‌بووم، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ خزمه‌تێك بوو تا بتوانم له دووتوێی كتێبێكدا پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی بكه‌م. بیرۆكه‌ی ناونانی كتێبه‌كه‌ش (به قه‌ندیل دا هاتین) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی باوكم و پورم كه منداڵبوون دوای ئه‌وه‌ی دوژمنانی كورد له‌پێش چاویانه‌وه دایكیان ده‌كوژن و ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له خزمه نزیكه‌كانیاندا به ئاواره‌یی ڕوو له قه‌ندیل ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و كوشتار‌و ڕاوه‌دوونانه‌ی هات به‌سه‌ر كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، پووری ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانم له‌به‌ر لاوازی و برسێتی له گه‌رووی قه‌ندیل دا گیانی به كڕێوه‌ی به‌فر سپارد ئیتر باوكیشم به‌و منداڵیه كه ته‌مه‌نی (10) ساڵان بووه ڕێگای باشووری كوردستانی گرت و هه‌ر لێره‌ش گیانی سپارد، هیوادارم له‌م ڕێگه‌وه توانیبێتم خزمه‌تێك به نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure