د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵ و كۆرپه بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خووپێوه‌گرتنی منداڵ به دایك یان باوكه‌وه‌و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دڵه‌ڕاوكێی جیابوونه‌وه‌ی منداڵ له دایك واته هۆگربوون له ته‌مه‌نی 8 مانگییه‌وه ده‌ستپێده‌كات (هه‌ندێكجار پێش ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت) و تا ته‌مه‌نی 18 مانگ بۆ 2 ساڵی ئه‌خایه‌نێت. د.تیشك چه‌ند هه‌نگاوێكی دیاركردووه بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره منداڵانه، هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له: *ڕێگه‌بده منداڵه‌كه به گاگۆڵكێ له ژوورێكه‌وه بچێت بۆ ژوورێكی تر‌و به‌ته‌نیا بێت (مه‌چۆ به‌دوایا) بۆ ماوه‌ی 1-2 خوله‌ك. یان خۆت بچۆره ژورێكی تر‌و 2 خوله‌ك به‌جێیبهێڵه‌و پاشان بانگی بكه‌و تێیبگه‌یه‌نه كه خۆت (دایك) له كوێیت. *منداڵه‌كه‌ت له‌باوه‌ش بگره‌و ماچی بكه كاتێك كه به‌جێیئه‌هێڵیت، پێیبڵێ كه بۆ كوێ ئه‌چیت و كه‌ی ئه‌گه‌ڕێیته‌وه (بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه لێت تێئه‌گات). *كاتێك ئه‌چیته ده‌ره‌وه، منداڵه‌كه به‌جێبهێڵه‌و زوو زوو مه‌گه‌ڕێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماچێكی تری بكه‌یت (چونكه وا له منداڵه‌كه ئه‌كات هه‌مووكات به گریان داوای دایكی بكات). *هه‌وڵبده لای ئه‌و كه‌سانه به‌جێیبهێڵه كه منداڵه‌كه پێشتر ئاشنابووه پێیان (باوك، نه‌نك، پوور)..... له‌گه‌ڵ ده‌موچاوه ناسراوه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێكه‌ی كه‌متره. *كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵه‌كه ئاشنابووه پێیان سه‌ردانت ئه‌كه‌ن، هه‌وڵبده منداڵه‌كه له‌باوه‌ش بگرن و له‌گه‌ڵ خۆتداو به‌یه‌كه‌وه یاری بۆ بكه‌ن، به‌مه‌ش خێزانێكی گه‌وره‌تر بۆ منداڵه پێكدێت و هۆگربوونه‌كه‌ی ته‌نها به‌یه‌ك كه‌سه‌وه (دایك) كه‌متر ئه‌بێته‌وه. *له‌كاتی گونجاو‌دا به‌جێیبهێڵه: تێربێت له شیر، یان له خواردن و كه‌یف خۆش بێت. *پێش به‌جێهێشتنی منداڵه‌كه، هه‌وڵبده سه‌رقاڵی بكه‌ی به یاریه‌ك یان چالاكیه‌كه‌وه (منداڵ هه‌یه ته‌نها له‌گه‌ڵ بوكه‌ڵه شكاوه‌كه‌ی یان به‌تانیه كۆنه‌كه‌ی كه‌یف خۆشه). *له‌كاتی به‌جێهێشتنی منداڵه‌كه‌تدا هه‌وڵبده له‌سه‌رخۆو دڵخۆش و رووت خۆشبێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریانیشت بۆهات پیشانی ئه‌وی مه‌ده چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌بێت. *ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت گریا پاشئه‌وه‌ی خستته جێی نوستنه‌كه‌ی، ئه‌وا بچۆره‌وه بۆلای و خۆت و منداڵه‌كه‌شت دڵنیابكه‌ره‌وه كه هه‌مووشتێك باشه، به‌ڵام پێویسته ئه‌م سه‌رلێدانانه كورتخایه‌ن بێت تا منداڵه‌كه‌ت فێرببێت بتوانێت به ته‌نها خه‌وی لێبكه‌وێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure