12/8/2020 03:21 PM

رێدمی K30 ئۆڵترا پەردەی لەسەر لادرا

شاومی لە جەژنی 10 ساڵەیی خۆیدا پەەردەی لەسەر مۆبایلێکی زیرەک بە ناوی رێدمی K30 ئوڵترا لادا. ئەم مۆبایلە یەکێک لە نوێترین بەرهەمە مامناوەندەکانی ئەم براندە چینییەیە کە تەکنەلۆژیای شەحنی خێرای 33 واتی سەپۆرت ئەکات.
رێدمی K30 ئۆڵترا جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ رێدمی K30ـی پرۆ نییە. تەنها جیاوازیی ئەم دوو مۆبایلە ئەوەیە کە رێدمی K30 ئۆڵترا چیپسێتی دیمنیستی 1000 پلاس و رێفرێشی ریت ١٢٠ هێرتزی بۆ شاشەکەی لەسەر جێگیر کراوە. شاومی ئەم بەرهەمە لە چەند جۆری جیاواز کە رامی 6 و 8 گێگابایتی و  بیرگەی 512/256/128 گێگابایتیان لەسەر جێگیر کراوە، ئاراستەی بازاڕ دەکات.
ئەم مۆبایلە بریتییە لە شاشەیەکی 6.67 ئینچ کە ئەوپەڕی رووناکییەکەی 1200 "نیت"ـە. ئەم مۆبایلە کامێرای سێڵفیی "پاپ ئاپ"ـی 20 مێگاپیکسڵیش هەیە. لە رووکاری پشتەوەی رێدمی K30 ئۆڵترا چاومان بە کامێرایەکی چوار بەشی دەکەوێت کە سێنسۆرە سەرەکییەکەی 64 مێگاپیکسڵە. هەروەها سێنسۆرێکی 5 مێگاپیکسڵی UltraWideـی ماکرۆ و سێنسۆرێکی 2 مێگاپیکسڵی بۆ بەراوردنی قووڵایی دیمەنەکان، بەشەکانی دیکەی سیستەمی کامێرای ئەم مۆبایلە زیرەکە پێک دەهێنن.
باتری ئەم مۆبایلە 4500 میلی‌ئەمپێرە و دەتوانێ تەکنەلۆژیای شەحنی خێرای 33 واتی سەپۆرت بکات. هەروەها رێدمی K30 ئۆڵترا خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدی 10 و پەیوەندیدەری بەکارهێنەری MIUI 12ـیە.

 

سەرچاوە: ndtv

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved