به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕێكی زۆر ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنرێت و تائێستاش 20 وڵات داوایان پێشكه‌ش به حكومه‌تی روسیا كردووه بۆ كڕینی ئه‌و ڤاكسینه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكرده‌وه: عیراق له‌نێو ئه‌و 20 وڵاته‌دایه كه داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا پێشكه‌شی روسیا كردووه. هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه، عیراق پێشتر داواكاری پێشكه‌شی روسیا كردووه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیاش ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه ڤاكسینه‌كه به‌منزیكانه ده‌گاته عیراق. لای خۆشیه‌وه ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاند: له‌كاتی به‌ده‌ستگه‌یشتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ئه‌وا ده‌درێت به‌و توشبووانه‌ی باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و دواتر ئه‌و توێژانه‌ی تر ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌درێت. وتیشی: هیوایه‌كی گه‌وره هه‌یه كه كۆتایی ئه‌مساڵ یاخود سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو زیاتر له ڤاكسینێكی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure