12/8/2020 11:31 PM

هۆشداری ده‌درێت سه‌باره‌ت به‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو

سەبارەت بە ئاوی لەدەبەنراو، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشیاری بە کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان دەدات و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت: سەرپێچیکاران روبەرووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەکانی قائیمقامیەت لەرێی راگەیاندنەکان و سەردانی لیژنەکان بۆ کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکانەکان ئاگاداری هەموو شوێنەکان کراونەتەوە کە ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشکی خۆر نەگوازنەوەو لە پلەی گەرمی بەرز عەمباری نەکەن. 

وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە ئاوی لەدەبەنراو دوور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوەو لە شوێنی فێنک کە پلەی گەرمییەکەی لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات عەمبار کرێت، تا رێگری لە کارلێکی نێوان ماددە پلاستیکەکەو ئاوی ناو دەفرەکە بکرێت کە بەهۆیەوە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی گواستنەی ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشکی خۆرو عەمبارکردنی لە پلەی گەرمی بەرزدا لیژنە هاوبەشەکان راسپێردراون سەرپێچیکار روبەرووی رێکاری یاسایی بکەنەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved