بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی لە ویلایەتی كجرات لە باكووری هندستان، دەركەوتووە لەكاتی توشبوونی ئەندامی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەموو ئەندامانی دیكەی ئەو خێزانە توشی ئەو ڤایرۆسە نابن و رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئەندامانی یەك خێزان دەگاتە 10% تا 15%. بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە 80% بۆ 90%ی ئەو خێزانانەی ئەندامێكیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەندامەكانی دیكەیان توشی ڤایرۆسەكە نەبوون و سەلامەت بوون. دیلیب مافالنكار بەرێوبەری پەیمانگای تەندروستی گشتی لە ویلایەتی كجرات لە هندستان روونیكردەوە: ئەوەی دەوترێت لەبارەی توشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ورد نیەو مەرج نیە لەكاتی توشبوونی كەسێك ئەوا سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كە لە ماڵێكدا دەژین توشببن. خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure