12/8/2020 11:35 PM

گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان ئەندامانی یەك خێزان لاوازە

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی لە ویلایەتی كجرات لە باكووری هندستان، دەركەوتووە لەكاتی توشبوونی ئەندامی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەموو ئەندامانی دیكەی ئەو خێزانە توشی ئەو ڤایرۆسە نابن و رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئەندامانی یەك خێزان دەگاتە 10% تا 15%.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە 80% بۆ 90%ی ئەو خێزانانەی ئەندامێكیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەندامەكانی دیكەیان توشی ڤایرۆسەكە نەبوون و سەلامەت بوون.

دیلیب مافالنكار بەرێوبەری پەیمانگای تەندروستی گشتی لە ویلایەتی كجرات لە هندستان روونیكردەوە: ئەوەی دەوترێت لەبارەی توشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ورد نیەو مەرج نیە لەكاتی توشبوونی كەسێك ئەوا سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كە لە ماڵێكدا دەژین توشببن.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved