13/8/2020 01:51 PM

گەورەترین کتێبخانەکانی جیهان+وێنە

عاشقانی کتێب لەوانەیە هەمیشە ئەم پرسیارەیان هەبێت کە ئاخۆ گەورەترین کتێبخانەی جیهان لە کوێیه و ناوی چییە؟
کتێبخانەکان لە ماوەی هەزاران ساڵدا گرنگترین و گەورەترین خەزێنەی زانستی مرۆڤ بوون. کتێبخانەکان بەدرێژای مێژوو شوێنێک بوون بۆ ئاگاداری کردن لە کتێب، بەڵگە حکومییەکان و سەرچاوە زانستییەکان. کتێبخانە گەورەکانی جیهان ئێستا لاینگری تایبەت بە خۆیان هەیە و هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکار و توێژەر و بەگشتی عاشقانی کتێب و زانست سەردانی ئەم شوێنانه دەکەن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لە گەورەترین کتێبخانەکانی جیهان دەکەین.

کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا


ئەم کتێبخانەیە نزیکەی 167 ملیۆن بەرهەمی نووسراوەی لەخۆ گرتووە و نازناوی گەورەترین کتێبخانەی جیهانی پێ بەخشراوە. بەرهەمەکانی ئەم کتێبخانەیە بریتین لە 39 ملیۆن بەرگ کتێب، 3.6 ملیۆن بەڵگەی تۆمارکراو، 14.8 ملیۆن وێنە، 5.5 ملیۆن خەریتە، 8.1 ملیۆن پارچە مۆسیقا و 72 ملیۆن دانە دەستنووس. هەموو ساڵێک نزیکەی 2 ملیۆن کەس سەردانی ئەم کتێبخانەیە دەکەن.

کتێبخانەی نەتەوەیی بەریتانیا


کتیبخانەی نەتەوەیی بەریتانیا لە لەندەن، گەورەترین کتێبخانەی ئەوروپا و دوەم کتێبخانەی گەورەی جیهانە و سەرچاوە کتێبخانەییەکانی یەک تۆز کەمترن لە سەرچاوەکانی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا. لەئێستادا زیاتر لە 140 ملیۆن بەرهەم لەم کتێبخانەیەدا ئاگاداریان لێ دەکرێت و هەموو ساڵێک 3 ملیۆن بەرهەمی نوێ لە خەزێنەی ئەم کتێبخانەیەدا جێگیر دەبێت. هەموو ساڵێک 1.5ملیۆن کەس سەردانی ئەم کتێبخانەیە دەکەن.

کتێبخانەیەی گشتیی نیۆیۆرک


ئەم کتێبخانەیە دووەم کتێبخانەی گەورەی ئەمریکا و سێهەم کتێبخانەی گەورەی جیهانە. لەم کتێبخانەیەدا زیاتر لە 55 ملیۆن بەرگ کتێب و بەڵگەی توێژینەوەیی ئاگاداریان لێ دەکرێت. ئەگەرچی ئەم کتێبخانەیە لە کتێبخانەی کۆنگرێس و کتێبخانەی نەتەوەیی بەریتانیا بچووکترە بەڵام لە هەردوکیان سەردانکەری زیاترە و هەموو ساڵێک زیاتر لە 17 ملیۆن کەس سەردانی ئەم شوێنە دەکەن.

کتێبخانە و ئەرشیڤی نەتەوەیی کەنەدا


ئەم کتێبخانەیە گەورەترین کتێبخانە و ناوەندی توێژینەوەیی کەنەدایە. کتێبخانەی نەتەوەیی کەنەدا ساڵی 1953 دامەزراوە، بەڵام مێژووی یەرشیڤی نەتەوەیی کەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1872. ئەم دوو ناوەندە لە ساڵی 2004ـدا تێکەڵ بوون و کتێبخانە و ئەرشیڤی نەتەوەیی کەنەدایان پێک هێنا. ئەم ناوەندە 54 ملیۆن بەرگ کتێب و بەڵگەی زانستی لەخۆی گرتووە، بەڵام ئەوەی کە ساڵانە چەند کەس سەردانی دەکن روون نییە.

 

سەرچاوە: largest

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved