16/8/2020 12:42 PM

شەوی شکستی گواردیۆلا

لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەردو یانەی مانچستەر سیتی و یانەی لیۆنی فەرەنسی ڕوبەڕوی یەكتر بونەوە.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی لیۆن بە گۆڵێك پێشكەوت و گۆڵەكەش ماكسوێڵ كۆرنی لە خولەكی 24 یارییەكەدا تۆماریكرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات.
لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی لە هەوڵەكانیان بەردەوام بۆن بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە و لە ئەنجامی هێرشەكاندا دی بڕۆین لە خولەكی 69ی یارییەكەدا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، بەڵام لەخولەكی 79 موسا دێمبڵی گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ یانە فەرەنسییەكە تۆماركرد، هەمان یاریزان لە خولەكی 87ی یارییەكەدا گۆڵی دوەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد.
سەرئەنجام لیۆن یارییەكەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و خوی گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانەتیەكە و لەوێشدا بەرامبەر یانەی بایرن میونشن یاریی دەكات.
لەو كاتەوەی گواردیۆلا بوەتە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی نەیتوانیوە لە یارییەكانی چامپیۆنس لیگ یانەكەی بگەیەنێتە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved