16/8/2020 12:46 PM

سپی‌کردنەوەی ددان بەشێوەی سروشتی

بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری لە رەنگی ددانەکان رودەدات و زەرد دەبێت، زۆرکات دەگاتە رادەیەک کە کەسەکە متمانەی بەخۆی نامێنێت و دەترسێت لەوەی بەڕوی کەسانی دیکەدا پێبکەنێت. بەپێی راپۆرتێک، ساڵانە لە جیهاندا 3 ملیار دۆلار خەرج دەکرێت تەنیا بۆ سپیکردنەوەی ددان، لە کاتێکدا لە ماڵەکەی خۆتدا چەند پێداویستییەک هەیە کە دەتوانیت ددانەکانی پێ سپی بکەیتەوە.

خوێ، زەنجەفیل و لیمۆ
1\4ی کەوچکێکی چا خوێ، لەگەڵ کەمێک زەنجەفیل و کەمێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە، بیدە لە فڵچەی ددانەکەت و بیدە لە ددانت.

زەیتی گوێزی هندی و گەڵای نەعنا
گەڵای نەعناکە وردبکە و هەندێک زەیتی گوێزی هندی تێبکە، تا بە تەواوی تێکەڵ دەبێت، هاوشێوەی هەویری ددان بیدە لە ددانت، بەڵام گەڵای نەعنای زۆرت پێویست نییە، 3 بۆ 5 گەڵا بەسە.

کاکاو
هەندێ کاکاو و ئاو لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکە، تا وەکو هەویرێکی لێدیت و بیدە لە ددانت.

سرکەی سێو و سۆدەی نان
یەک کەوچکی چا سرکەی سێو و یەک کەوچکی چا سۆدە تێکەڵ بکە بە باشی، پاشان بیدە لە ددانت.

تێبینی: هەر یەکێک پێکهاتانەی کە بەکاریدەهێنیت پێویستە 2 بۆ 3 جار لە هەفتەیەکدا بەکاربهێنرێت، چەند هەفتەیەکی کات پێویستە تا کاریگەریەکەی دەبینرێت، ئەگەر هەستت بە ئازار کرد یان هەستیاریت هەبو بە هەر پێکهاتەیەکیان باشترە لێی دوربکەویتەوە.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved