16/8/2020 12:48 PM

لەناوبردنی گەرمای ناو ئۆتۆمبێل

ناو ئۆتۆمبێلەکەتان زۆر گەرمە؟ بۆ فێنک کردنەوەی ناو ئۆتۆمبێل هەمیشە جامەکان دامەدەنەوە. لەوانەیە ئەم وڵامەتان پێ سەیر بێ، بەڵام بۆ ئەوەی ناو ئۆتۆمبێلەکە زووتر فێنک بێتەوە وا باشە جامەکان دانەدەنەوە. هەر وەک دەزانن ئێستا زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکان سیستمی فێنککەرەوەیان هەیە و لە وەرزی هاوین و گەرمادا دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن، بەڵام چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم سیستمەش رێوشوێنی تایبەت بەخۆی هەیە کە لەم بابەتەدا باسیان دەکەین.
ئەگەر سواری ئۆتۆمبێلەکەتان بوون و لەگەڵ شاڵاوی گەرما رووبەڕوو بوونەوە، لەجیاتی ئەوەی جامەکان دادەنەوە، هەوڵ بدەن بۆماوەی چەند خولەکێک دەرگاکان بکەنەوە و ئینجا فێنکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵکەن. کردنەوەی دەرگاکان دەتوانێ لە ماوەیەکی کەمدا قەبارەیەکی زۆر لەو هەوا گەرمە رەوانەی دەرەوە بکات. ئەوەشتان کە یاد بێت کە سیستمی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێل لە کاتی رۆیشتن و جووڵەدا باشتر کار دەکات.
هەڵەیەکی دیکەش کە زۆربەی شۆفێران لەکاتی ئاوەها ئەنجامی دەدەن ئەوەیە کە درەجەی ساردی فێنککەرەوەکە زۆر کەم دەکەنەوە کە ئەوە شتێکی باش نییە و دەبێتە هۆی ئەوەی سووتەمەنییەکی زۆر بەفیڕۆ بڕوات و زەخت بکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە. بۆ نموونە ئەگەر پلەی گەرمیی دەروەی ئۆتۆمبێلەکە 35 دەرەجەی سەنتیگراد بێت، ئێوە دەتوانن دەرەجەی ساردیی فێنککەرەوەکە بخەنە سەر 27. لەم حاڵەتەدا فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە زەختی نایەتە سەر و باشتر کار دەکا.
ئەگەر ئۆتۆمبێلێک فینککەرەوەی نەبوو یان خراپ بوو، بۆ ئەوەی ناو ئۆتۆمبێلەکە فێنک بکەونەوە وا باشە ناو بەناو جامەکان هەندێک بکەنەوە و پاشان دایخەنەوە. یان ئەوەیکە یەکێک لە جامەکان(جامەکانی پشتەوە بەتایبەت) تا نیوە یا کەمتر کراوە بێت. بەو جۆرە هەم گەرما دەرەوە و دەنگ  با زۆر نایەتە ژوورەوە و هەمیش ناو ئۆتۆمبێلەکە هەوایەکی خۆشتری دەبێت.

 

سەرچاوە: tips-and-tricks

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved