نەخۆشی شەکرە دو جۆری هەیە، شەکرەی جۆری یەکەم لەهەمو تەمەنێکدا رودەدات، بەڵام شەکرەی جۆری دوەم بەگشتی کەسانی سەرو 40 ساڵ توشدەبن و کەمتر لە منداڵ و هەرزەکاردا رودەدات. شەکرە کاتێک رودەدات کە پەنکریاس ئینسۆلین بەرهەم ناهێنێت، بەبێ ئینسۆلین شەکر لەرێگەی خوێنەوە دەچێتە ناوخانەکانەوە و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، هەندێک جار منداڵان توشدەبن و هەندێک نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت کە پێویست دەکات راستەخۆ پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی شەکرەی بۆ ئەنجامبدرێت. *زۆر میزکردن، چون بۆ توالێت و تەڕکردنی شوێنی نوستنەکەیان. *بەردەوام هەستکردن بە تونیەتی، لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبوە. *هەستکردن بە برسێتی تەنانەت دوای ژەمە خۆراکیەکانیش. *هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی. *لێڵبونی بینایی چاوەکان. *لەناکاو دابەزینی کێشی جەستە، لە کاتێکدا هەمان رێژەی جاران دەخوات. *بۆنی ناخۆشی دەم. *لەناکاو هەستکردن بە بێزاری و وەڕسبون و دەبێت بە کەسێکی "میزاجی".
سەرچاوە: mayoclinic
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure