17/8/2020 01:38 PM

کۆریای باشوور لە گۆشەنیگایەکی‌ترەوە+وێنە

کۆریای باشوور بەهۆی رەنگاڵەیی فەرهەنگی، باڵەخانەی بەرز، خواردنی خۆش و تەکنەلۆژیا ناوبانگی هەیە. بەڵام وێنەگرێکی کۆریایی بە ناوی "سیم کیۆ-دۆنگ" روویەکی دیکەی ئەم وڵاتەی خستۆتە روو. کیۆ-دۆنگ لە کۆمەڵە‌وێنەیەکدا سەرنجی خستە سەر "گۆشیوۆن/ Goshiwon"، واتە ئەو شوقە بچووکە 4 مەترییە هەرزانانە کە هەژارترین چینی کۆمەڵگای کۆریای باشوور لێی دەژین. ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانە داڵدەیەکە بۆ ئەو کەسانەی ژیانی شەقامیان بەسەردا سەپاوە یان ئەوەی کە باری دەروونیان ناجێگیرە. گۆشیوۆن رووگەی هیوای ئەم کەسانەیە.


ژوورەکانی گۆشیوۆن بریتین لە تەختێکی خەو، مێز و کەوانتەرێکی بچووک و ئیمکاناتی دیکە بەشێوەی هاوبەش کەڵکی لێ وەردەگیرێت(حەمام و توالێت و مەتبەخ و...). خەوتن لە ژوورەکانی گۆشیوۆن ئاسان نییە، تەنانەت ئەگەر دەرگاکەشی داخەی هێشتا هەست بە تەنیایی ناکەیت و هەمیشە کەسانێک لە یەکەکانی دیکە هەن کە دەنگیان بێت. کیۆ-دۆنگ دەڵێ: "یەکەم ئەزموونی ژیانم لە گۆشیوۆن زۆر باشتر بوو لەو شتەی وا چاوەڕێم ئەکرد. ئەمتوانی بە سادەیی بژیم، بە چەند کوت جل و هەندێک کەلوپەل لە ژوورێکی بچووکدا. ئەم ژوورە بووە هۆی ئەوەی هەست بە سەرنجڕاکێشبوونی ژیانی «مینی‌ماڵیستی» بکەم".

 

نرخی ژووەکانی گۆشیوۆن بەپێی ئەوەی چ خزەتگوزارییەکیان هەبێ جیاوازە. ئەو گۆشیوۆنەی کە کیۆ-دۆنگ لە وێناکانی خۆیدا نەخشاندوویەتی، هەرزانترین ژوورەکانی ئەوێمان نیشان ئەدات کە کرێکەی نزیکەی 200 دۆلارە. ژوورەکانی‌تری گۆشیوۆن ئیمکاناتی تا رادەیەک باشتریان هەیە و کرێکەیان 500 دۆلارە. ئەو ژوورانەی حەمام و توالێتی تایبەتیان هەیە گرانترن و نرخەکەیان 5 بەرابەری ئەو ژوورانەیە کە باسمان کرد. ژوورە پەنجەرەدارەکانیش گرانترن. تێچووی ژوورە پەنجەرەدارەکان بەپێی ئەوەی پەنجەرەکە رووی لە دەرەوە بێت یان رووی لە رێڕەوی ژوورەکان بێت جیاوازی هەیە!

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved