زانكۆی ویسكۆنسین له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانی په‌ره به‌ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ بدات كه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان به‌كاردێت، واته وه‌ك پاتریه‌ك ده‌توانرێت بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان پشتی پێبه‌سترێت له‌هه‌ر شوێنێك بیت. له‌وباره‌یه‌وه هه‌ردوو توێژه‌ر ئاشلی تایلۆر و تۆم كرۆنپكین له‌زانكۆی ویسكۆنسین ده‌ڵێن: ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كه به‌هۆی جوڵه‌و رۆشتنی مرۆڤه‌كان ده‌توانێت وزه كۆبكاته‌وه‌و دواتر به‌هۆی ئامێرێكه‌وه ده‌به‌سرێته‌وه به‌ئامێرو مۆبایله‌كان. ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كه بۆ سه‌ربازه‌كانیش به‌سووده، چونكه ئه‌وان ناچارن پاتریه‌كی قورس هه‌ڵبگرن بۆ كارپێكردنی رادیۆ‌و GPS و به‌كارهێنانی بۆ رووناككردنه‌وه له‌شه‌واندا. هاوكات ته‌كنه‌لۆژیاكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌سوده كه له‌وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان ده‌ژین و وزه‌ی كاره‌بای پێویستیان نیه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان. كرۆنپكین له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت: به‌هۆی جوڵه‌و پیاسه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه وزه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌مدێت، به‌ڵام ئه‌و وزه‌یه ده‌توانرێت ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك كۆمپیوته‌رو تابلێت و مۆبایلی پێ شه‌حنبكرێته‌وه.
خاك – و/ گۆران قادر س/ الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure