18/8/2020 02:40 PM

10 وانە بۆ ژیانێکی باشتر

ئەگەر هێشتا نەگەیشتویت بەو شتەی دەتەوێت، وابیرمەکەرەوە کە ئەنجامدانی گۆڕانکاری قورس بێت، رێگەمەدە بێهیواییت کاریگەری لەسەر داهاتوت دروستبکات، چونکە بە چەند رێگەیەک دەتوانیت ژیانت بەرەوباشتربون بگۆڕیت.

*واز لە هەڵبژاردنەکانی رابردوت بهێنە، هەڵبژاردنی نوێ بۆ داهاتوت دیاریبکە.
*بە متمانەبەخۆبونەوە قسەبکە و واز لە بیرکردنەوەکانی پێشوت بهێنە دەربارەی خۆت.
*چاوەڕێی ئەوە مەکە لە هەموان باشتر بیت، بەڵکو باشترینی خۆت دەربخە.
*هۆکاری شکستەکانی رابردوت بزانە و کارییان لەسەر بکە بۆئەوەی سەربکەویت.
*ئەوەی کە پێناسەی تۆ دەکات شکستەکانت نییە، بەڵکو ئەو ئەزمونانەیە کە لێیانە فێربویت.
*ئەو کەسانە ببەخشە کە ئازارییان داویت، بەڵام شێوازی رەفتارکردنت بگۆڕە لەگەڵیان.
*بەردەوام بەدوای بیرۆکەی نوێدا بگەڕێ و هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری بدە.
*سەرکەوتن لەچوارچێوەی ئاسودەیی خۆتدا بدۆزەرەوە.
*ژیانی خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە.
*واز لە شتە بێسود و بێنرخەکان بهێنە، کار لەسەر شتە گرنگەکان بکە کە دەتوانیت ژیانتی لەسەر بنیاد بنێیت.

 

سەرچاوە: psychologytoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved