20/8/2020 12:14 AM

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی بە مەبەستی خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی ئەمساڵی خوێندن داوای ناو و زانیاری لە خوێندکاران دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ خوێندکارە سەرکەوتووەکانی‌ هەردوو قۆناغی‌ (١٢)ی‌ ئامادەیی‌‌و (٩)ی‌ بنەڕەتی‌ ئەمساڵی‌ خوێندنى (٢٠٢٠) دەکاتەوە، ناو و زانیاری‌ خۆیانمان بۆ بنێرن تا بەشداربن لە مەڕاسیمێکی‌ شایستەی‌ تایبەت بە خەڵات‌و ڕێزلێنان بۆ خوێندکارانی سەرکەوتووی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.

مەرجەکانی‌ بەشداربوو:
١ـ پێویستە خوێندکار دەرچووبێت لە پۆلی‌ (١٢)ی‌ ئامادەیی‌ یان (٩)ی‌ بنەڕەتی‌‌و هیچ وانەیەکی‌ نەمابێتەوە.
٢ـ پێویستە بەشداربوو خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (کەمئەندام)بێت بەرێژەی‌ ٥٠% و بەرەو سەرەوە.
٣ـ پێویستە بەشداربوو کۆی‌ ڕێژەی‌ نمرەکانی‌ لە (٨٠%) کەمتر نەبێت.

ڕێگاکانی‌ پەیوەندی‌:
خوێندکاری خۆشەویست دەتوانن تا (١ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠) ناوی‌ خۆیان، نمرەکانیان، بەڵگەی‌ نمرەکانیان، ژمارە تەلەفونیان، بنێرن بۆ هۆبەی‌ بەدواداچوون لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لەم ڕێگەیانەوە:
١ـ پەیجی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیس بووک، بەم ناونیشانە: socialsuli@، بە لینکی‌:https://www.facebook.com/socialsuli/?ref=bookmarks
٢ـ یان لە ڕێگەی‌ ژمارە تەلەفوونی‌ (053,3230954) پەیوەندیمان پێوە بکەن، لە سەعات (٩)ی‌ بەیانی‌ بۆ (١)ی‌ پاشینیوەڕۆ، ڕۆژانی‌ یەکشەممە تا چوارشەممە.
 
خاك - ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved