شه‌هیدان و سه‌روه‌ران له ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا.. كوردستانی نوێ وه‌ك نموونه نووسه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی شه‌هیدان و سه‌روه‌ران كردووه له ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا‌و ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی به نموونه‌وه هێناوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: پتر له هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ گرنگی به شه‌هیدان و سه‌روه‌ران داوه‌و هه‌میشه یادی ئه‌وان ده‌كاته‌وه‌و لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیدان و سه‌روه‌ران به نه‌وه‌ی ئاینده ئاشنابكات و له هه‌مانكاتدا په‌یام و سه‌ره‌ڕێی ڕۆژنامه‌وانی هه‌م نیشتمانپه‌روه‌ری و هه‌م پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌داته نه‌وه‌كانی دوای خۆی. نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: كاتێك باس له جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی و له كۆمه‌ڵێك به‌هاو ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كوردهواری و نیشتمانی ده‌كه‌ین ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی. ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ئاوات ده‌خوازێت كه لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ری و یاده‌وه‌ری وا گه‌شه‌بكات ببێته به‌شێك كه هه‌موو لایه‌نه جیاجیاكانی سه‌روه‌ری شۆڕشی نوێ و شۆڕشه‌كانی كوردستان و خه‌باته‌كه‌ی بگرێته‌وه. وابێت كه باسی سه‌روه‌ری شه‌هیدو موقاوه‌مه‌تی زیندان و خه‌باتی نهێنی و هه‌موو جۆره‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بگرێته‌وه. نووسه‌ر مه‌به‌ستی له نووسینی ئه‌م توێژینه‌وه به نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیكردنی ئه‌و یادو بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌یه له‌پێناو ئامانجی گشتی و نیشتمانی و دوور له ناوچه‌یی و دونیابینی چوارچێوهبهندكردن. توێژینه‌وه‌كه له سێ به‌ش و پاشكۆیه‌ك پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له ڕۆژنامه‌وانی كوردی و ڕۆژنامه‌وانی حزبی ده‌كات و كورته باسێك له مێژووی ڕۆژنامه‌وانی كوردی ده‌كات و ئاماژه به كاری ڕۆژنامه‌وانی حزبی له كوردستان و كاریگه‌ری ڕۆژنامه‌ی حزبی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی كوردی ده‌كات پێناسه‌و ناساندنی وشه‌و چه‌مكی شه‌هید ده‌كات. نووسه‌ر له به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌یدا باس له لاپه‌ڕه‌ی شه‌هیدو سه‌روه‌ران له ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا‌و ڕۆژنامه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی شه‌هیدو سه‌روه‌ران له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی باشووری كوردستان و... هتد ده‌كات. له به‌شی سێیه‌مدا نووسه‌ر باس له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ڕاگه‌یاندن و وێستگه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و پێكهاته‌و شێوازی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و لاپه‌ڕه‌ی شه‌هیدو سه‌روه‌ران له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات. له كۆتاییدا نووسه‌ر باس له پاشكۆكهكان ده‌كات. ناوی كتێب/ شه‌هیدان و سه‌روه‌ری له ڕۆژنامه‌وانی كوردی دا ئاماده‌كردنی/ محه‌مه‌د مێرگه سووری تایپ/ ئاماده‌كار دیزاین/ هه‌رێم عوسمان چاپ/ كارۆ تیراژ/ 1000 دانه نرخ/ 3000 دینار خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure