20/8/2020 03:59 PM

دەمامک بە تەنها توانای بەرگری نییە

"ئاندرێس تاگنێل/ Andres Tagnell"، پسپۆڕی باڵای ئیپیدمۆلۆژیای ئاژانسی تەندروستیی گشتیی سوید، رەشبینی خۆی بەنیسبەت کاریگەریی دەمامک لە کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا دەبڕیوە. ئەو دەڵێ: "زۆر مەترسیدارە کە لامان وابێت دەماک دەتوانێ بە تەنها بەرگری لە کۆرۆنا بکات."
تانگێل بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی ئاماژە بە وڵاتانی ئیسپانیا و بەڵژیکا دەکات کە رادەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەواندا سەرەڕای ئەوەی خەڵک دەمامک بەکار دەهێنن روو لە زیادبوونە. ئەم پسپۆڕە گوتیشی: "دەمامک کاتێک کاریگەر دەبێت کە رێنماییە تەندروستییەکانی دیکەش ئەنجام بدرێن. ئەگەر لاتان وایه بە دەماکەوە دەتوانن بڕۆنەو ناو پاسێکی قەرەباڵغەوە، تووشی هەڵيیەکی گەورە بوون."
تانگێل مانگی رابردوو لە وتارێکدا بەگشتی بیرۆکەی بەکارهێنانی دەمامک لە سویدی رەد کردەوە و گوتی: "بە سەرنجدان بەوەی کە ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە سوید بەخێرایی رووی لە کەمی ناوە، ئێمە هیچ بیانوویەکمان نییە بۆ بەکارهێنانی دەمامک، تەنانەت لە سیستمی گواستنەوەی گشتیدا."
تانگێل پێشتر دوای  لەحکومەتی سوید کردبوو یاساکانی کەرەنتینە نابێ زۆت تۆکمە بن، ئەگیان رادەی مردن بە کۆرۆنا لەنەکاو زیاد ئەکات، بەڵام دواتر لە لێدوانێکدا گوتی ئەم قسەیەی هەڵي بووە.

 

سەرچاوە: nypost

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved