20/8/2020 04:01 PM

چۆن گوێی کچەکانمان کون کەین؟

کاتێک منداڵە کچەکان لەدایک دەبن دایکان بیرلەوە دەکەنەوە گوێی منداڵەکانیان بسمن و گوارەیان بۆ لەگوێ بکەن، بەڵام پێش ئەوەی ئەم هەنگاوە بنێیت پێویستە ئەم زانیارییانە بزانیت.

دەرزی بەکاربهێنە نەک دەمانچە
لەراستیدا ئەو دەمانچەیەی گوێی منداڵی پێ دەسمن زۆر سەلامەت نییە بۆ منداڵەکەت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هه‌ڵگری چەندین نەخۆشی و گواستنەوەی بۆ منداڵەکە، تەنانەت سمین بە دەمانچە درەنگتر چاکدەبێتەوە وەک لە دەرزی، بەڵام ئەو دەرزیەی بەکاریدەهێنیت پێویستە بۆ یەک جار بێت و فڕێبدرێ


لەلای کەسانی پرۆفیشناڵ بیکە

لە مۆڵ و سەنتەرەکانی جوانکاری ئەو کارە ئەنجام مەدە، چونکە سمینی گوێ پێویستی بە شارەزایی و ئەزمون هەیە، بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی کەسێکی پرۆفیشناڵ بێت.
جۆری گوارە زۆر گرنگە
کاتێک یەکەمجار گوێی منداڵەکەت دەسمیت دڵنیابەرەوە لەوەی گوارەکە جۆرەکەی زۆر باش بێت، بۆئەوەی گوێی منداڵەکەت توشی هەوکردن نەبێت، ستیل یان ئاڵتون هەڵبژاردێکی باشە.

کاتی گونجاو هەڵبژێرە
منداڵی خوار تەمەن 3 مانگ زیاتر ئەگەری هەیە گوێی توشی هەوکردن بێت، هەروەها درەنگتریش برینیان ساڕێژدەبێت، هەربۆیە باشترە دوای 3 مانگ ئەنجامیبدەیت، باشتریشە چاوەڕێ بکەیت تا منداڵەکە گەورە دەبێت و خۆی بڕیار لەسەر سمینی گوێی دەدات.

 

سەرچاوە: familyeducation

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved