20/8/2020 04:03 PM

شوێنەواری زیپکە لەناو دەبەن

زیپکە دەبێتە هۆی ئەوە قووڵایی پێست تووشی زیان ببێتەوە، بەڵام جەستە هەوڵ ئەدات ئەم زیانە قەرەبوو بکاتەوە و "کۆلاژن" بەرهەم بهێنێت. ئەگەر رادەی ئەم کۆلاژنە بەرهەمهاتووە زۆر یان کەم بێت، ئاسەواری زیپکە دیار ئەکەوێت کە پێی ئەگوترێت "سکار/ Scar". زانستی جوانکاری زۆر رێگەی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم کێشەیە دۆزیوەتەوە بەڵام سادەترین و سروشتی‌ترین رێگە ئەوەیە کە ئەم خواردنە بەتامانە بخۆن کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ ئەدەین.

کوولەکە
کوولەکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ نیاسین، فۆلات، ڤیتامینەکانی A و B و زینک. نیاسین و فۆلات خێرایی سووڕی خوێن بەرز ئەکەنەوە، نۆژەنکردنەوەی خانەکان زیاد دەکەن و بۆ چارەسەرکردنی زیپکە بەسوودن. تووی کوولەکە بریتییە لە زینک. واتە مادەیەک کە ئاستی هۆرمۆنەکان کۆنتڕۆڵ ئەکات.

لیمۆ ترش
توێکڵی لیمۆ ترش بریتییە لەو "فلانۆئید"ـانەی کە پارێزگاری لە پێست ئەکات و تایبەتمەندیی دژەشێرپەنجەی هەیە. ئەگەر هەموو رۆژێک پەرداخێک ئاوی لیمۆ ترش لەگەڵ ئاوی گەرم بخۆنەوە پێستتان هەمیشە تەندروست دەبێت.

پەتاتەی شیرین
پەتاتەی شیرین بریتییە لە "رتینۆل" و "بێتاکارۆتێن". جەستەی ئێمە بێتاکارۆتێن دەکات بە ڤیتامین A. ئەم ڤیتامینە ئیزن نادات رەنگی پێست گۆڕانکاری بەسەردا بێت و دژی ورووژان و داخرانی کونەکانی پێستە. رتینۆل یەکێک لەو پێکاهاتانەیە کە لە بەرهەمە جوانکارییەکاندا بەکار دێت و لەمپەرێکە لە بەرانبەر زیپکە کردن و چرچ بوونی پێست.

گوڵی کەلەم
گوڵی کەلەم یەکێک لە سەرچاوەکانی ڤیتامین C و ئاسید ئامینییەکە بە ناوی "هیستیدین". هیستیدین پارێزگاری لە پێست دەکات لە بەرانبەر تیشکە زیاندەرەکانی خۆر. ڤیتامین Cـیش دژە هەر چەشنە زیپکە و ئازارێکە کە پێست تووشی دەبێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved