23/8/2020 11:43 AM

سکاڵا تۆمار دەکات

چەندین هەفتەیە دەنگۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی حکومەتی ترەمپ لەلایەن تیک تۆکەوە هەیە و رۆژی هەینی راپۆرتێک سەبارەت بەم پرسە بڵاو بووەوە کە دواجار خودی تیک تۆکیش پشتڕاستی کردەوە. وتەبێژی تیک تۆک «جاس گارتنر» گوتوویەتی: "لەگەڵ ئەوەی کە زۆر لەدژی نیگەرانییەکانی حکومەت بووین، نزیکەی سالێک دانمان بە جەرگی خۆماندا نا و هەوڵمان دا بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکەین. لە بەرانبەردا حکومەت سەرنجی راستییەکانی نەدا و هەوڵی دا خۆی بخاتە ناو دانوستان لەنێوان کاروپیشەکانی کەرتی تایبەت."
دۆناڵد ترەمپ نزیک دوو هەفتە لەمەوبەر بە واژۆکردنی فەرمانێک، هەر چەشنە مامەڵەیەک لەگەڵ کۆمپانیای ByteDandeـی بەهۆی ئەمنی قەدەغە کرد. ئەم فەرمانە شتێکی نائاسایی بوو و درێژەی ئۆپەراسیۆنی تیک تۆک لە ئەمریکا بە کێشەیەکی نەتەوەیی پێناسە دەکات. بڕیار بوو ئەم فەرمانه 45 رۆژ پەیڕەو بکرێت بەڵام نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر ترەمپ فەرمانێکی دیکەی واژۆ کرد کە ئەم جارەیان دەرفەتێکی 90 رۆژە بە تیک تۆک دەدا کە ئاپڵیکەیشنەکەی لە خاکی ئەمریکادا بفرۆشێت.
بەکارهێنانی تیک تۆک لە ماوەی ساڵی رابردوودا زۆری زیاد کردووە و رادەی دانلۆد لەمساڵ و لە رێگای ئەم ئاپڵیکەیشنەوە لە 2 ملیار جار تێپەڕیوە کە 315 ملیۆن دانلۆد، هی 3 مانگی یەکەمی 2020ـە. مایکرۆسۆفت بەشوێنی کڕینی بەشێک لەم کۆمپانیەوەیە بەڵام دامەزرێنەری ئەم کۆمپانیایە ئەم کارە بە کارێکی هەيڵ دەزانێت.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved