لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سیستمی ئه‌له‌كترۆنی سكاڵانووسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ژاڵه‌ی ده‌ربه‌ند)ه‌وه جێبه‌جێكراوه، به یاوه‌ری ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هاتوچۆی سلێمانیان كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌میدی مافناس فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه پێشوازیان لێكرا. له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سیستمی به ئه‌له‌كترۆنیكردنی سكاڵانووسه‌كان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پاراستنی داتا‌و مامه‌ڵه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی سیستمه‌كه به سێرڤه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه، هه‌روه‌ها بۆ زوو ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان گرنگی زۆری هه‌یه. هاوكات لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زیری ناوخۆ له وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سیستمی به‌ئه‌له‌كترۆنی كردنی سكاڵانووسه‌كانی هاتوچۆی سلێمانی گرنگی زۆری هه‌یه له زوو ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هه‌نگاوی باشی ناوه له زوو ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا، هاوكات پشتگیری خۆی بۆ هاتوچۆی سلێمانی دووپاتكرده‌وه. بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ردانی به‌شه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی كرد، پاشان سه‌ردانی به‌شی تۆماری یه‌كه‌مجارو ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ و ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كرد. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure