24/8/2020 01:21 PM

بەرگریی لە درۆکردنی مناڵان

هۆکاری درۆکردنی منداڵان لە خوار تەمەنی 10 ساڵیەوە بۆ ترس دەگەڕێتەوە، ترس لەوەی لۆمە بکرێن یان لێیان توڕەببن، هەندێکجاریش لاسایی گەورەکان دەکەنەوە و هیچ لە واتای درۆ تێناگەن، لە هەندێک حاڵەتیشدا منداڵانی تەمەن 4-5 ساڵ چیرۆکی ناراست لە مێشکیاندا دروستدەکەن و دەیڵێن.ئەم رەفتارەی منداڵان زۆرجار نیگەرانی لای دایکان و باوکان دروستدەکات، بە چەند رێگەیەک دەتوانیت رێگری بکەیت لەوەی منداڵەکەت درۆ بکات.

*گرنگی راستگۆیی بۆ منداڵەکەت رونبکەرەوە.
*هەوڵبدە بە شێوازی نەرم گفتوگۆی لەگەڵدا بکە، توڕەبون ترسی لادروستدەکات و وایلێدەکات بترسێت.
*باس لەوە بکە کە درۆ کردن متمانەی نێوانتان لەدەستدەدات و زیانەکانی درۆکردنی بۆ باس بکە.
*فێری بکە بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت، ئەمەش وایلێدەکات کاتێک هه‌ڵەیەک ئەنجامبدات درۆ نەکات و بەڕاشکاوی بیڵێت.
*کاتێک منداڵەکەت راستییەکانت پێدەڵێت وریای جۆری کاردانەوەت بە، ئەگەر کاردانەوەت زۆر نەرێنی بێت وایلێدەکەیت جارێکی دیکە راستیەکانت لێبشارێتەوە.
*هیچ کاتێک درۆ لەگەڵ منداڵەکەت مەکە و راستیەکانی پێ بڵێ، چونکە ئەو لاسایی گەورەکان دەکاتەوە.
*پەیوەندییەکی بەهێز دروستبکە لە نێوان خۆت و منداڵەکەت، کە زیاتر لە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بچێت، بۆئەوەی متمانەت پێبکات و هەمو شتێکت بۆ باس بکات.
*سزای مەدە، تەنانەت کاتێک پارە لە کیفی پارەکەت دەبات یان دەیشارێتەوە، هەوڵبدە رێگەیەکی نەرمتر بەکاربهێنە بۆئەوەی لە هەڵەکەی ئاگاداری بکەیتەوە.

 

سەرچاوە: childmind

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved