له شاری سلێمانی ئاماده‌كاری پێشوه‌خت ده‌كرێت بۆ رێگریكردن له لافاو و ھه‌ر حاڵه‌ت و كاره‌ساتێكی سروشتی، قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت پلانێكی تۆكمه‌یان داناوه بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی ھاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری روودانی ھه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرا كۆبووه‌وه كه پێكھاتووه له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌و رێوشوێن و ئاماده‌كارییانه تاووتێكران كه گرنگن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ھاووڵاتیان. قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: پلانێكی تۆكمه‌یان داڕشتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ھه‌موو ئه‌و رووداو و حاڵه‌تانه‌ی له كاتی لافاو و بارانی به‌ھێزدا ئه‌گه‌ری روودانیان ده‌كرێت، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خت بۆ رێگریكردن له دروستبوونی لافاو شاره‌وانی سلێمانی ھه‌ڵمه‌تێكی فراوانی رێكخستووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی مه‌نھۆڵ و ئاوه‌ڕۆكانی شاری سلێمانی كه ئه‌مه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی بارانبارین. راشیگه‌یاند: سزای توندی ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه به‌بیانووی ئاودانی باخه‌كانیان مهنھۆڵهكان ده‌گرن و ڕێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆكان ده‌گۆڕن كه ده‌بێته ھۆی دروستبوونی لافاو له‌و گهڕهكانهو مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی خۆیان و ھاووڵاتیان دروستده‌كات. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure