27/8/2020 04:35 PM

شەڕیشت کرد نابێ ئەنجامیان بدەیت

ئاسانە لەکاتی شەڕکردن بەوشە ئازاری بەرامبەرەکەت بدەیت، بەڵام ئەو کارانەی لە کاتی شەڕکردن دەیکەیت کاریگەرییەکەی بۆ دواتریش دەمێنێتەوە، رەنگە زیان بە پەیوەندیەکەتان بگەیەنێت، هەربۆیە کاتێک شەڕ لەگەڵ هاوسەرەکەت دەکەیت لەم کارانە دوربکەوەرەوە.

* خێزانەکانتان لەو شەڕە ئاگادارمەکەنەوە، لە نێوان خۆتان چارەسەریبکەن.
*توندوتیژی بەرامبەر یەکتر مەکەن، لێدان بەکارمەهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
*کاتێک لەسەر بابەتێک شەڕ دەکەن، تەواوی کێشەکانی رابردوشی لەگەڵ نوێ مەکەنەوە و باسی مەکەن.
*هەرگیز دەربارەی جیابونەوە قسەمەکەن لە کاتی شەڕکردن، ئاساییە دەمەقاڵێ روبدات، بەڵام وریابن لەوەی باسی جیابونەوە نەکەن.
*لە ناوەڕاستی شەڕکردن ماڵەکەت جێمەهێڵە، بەڵام دەتوانیت بە تەنیا بیت لە ژورێکی دیکە.
*جێگەی نوستن جیامەکەنەوە، تەنانەت ئەگەر بە توڕەییش بخەون، باشترە لەوەی بە جیا بخەون.
*هەرگیز لە شوێنی گشتی و لە پێش چاوی کەسانی دیکە شەڕ مەکەن، دەتوانن بڕۆنە شوێنێک کە تەنیا خۆتانی لێبێت.

سەرچاوە: womansday

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved