27/8/2020 04:38 PM

شێرپەنجەی چاو

شێرپەنجەی چاو یەکێکە لە جۆرە دەگمەنەکەنی شێرپەنجە، جۆری جیاوازی هەیە کە دیارترینیان میلانۆمایە، جۆرێکە لە  شێرپەنجە لەو خانانە گەشە دەکات کە بەرهەم هێنەری ماددەی میلانین کە بەرپرسە لە بەخشینی رەنگ بە پێست و قژ، هەروەها چاوەکانمان خانەکانی دروستکەری میلانینی هەیە و بۆی هەیە توشی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە ببێت.

نیشانەکانی شێرپەنجەی چاو:

1. دروستبونی تەم و سێبەر لەکاتی تەماشاکردن.
2. لێڵبونی چاو.
3. دەرکەوتنی پەڵەی رەش لەسەر چاو و گەورەبونی.
4. ئاوسانی چاو.
5. دروستبونی لو لەسەر پێڵوی چاو یان ناو چاو.
6. ئازارێکی نا ئاسایی لەدەوروبەری چاو.

ئەم نیشانانە بە تەواوی واتای ئەوە نایەت کەسەکە توشبوی شێرپەنجە بێت، بەڵام ئەگەر هەستت بەم نیشانانە کرد راستەخۆ سەردانی پزیشک بکە بۆ دڵنیابونەوە.

سەرچاوە: nhs

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved