28/8/2020 08:35 PM

ئەڵمانیا 10 ملیار یۆرۆ بۆ هاوکاری هاووڵاتیانی تەرخاندەکات

دوای دانیشتنێکی چڕوپڕی هاوپەیمانی حکومەتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکل، هۆبرتوس هایل-ی وەزیری کاری ئەڵمانی ئاشکرایکرد حکومەتی ئەڵمانی پلانی درێژکردنەوەی قەرەبوکردنەوەی ئەو کرێکارانەی داڕشتووە کە ماوەی سەعاتی کارکردنیان بەهۆی کۆرۆناوە کەمبۆتەوە بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی فیدرالی بڕی 10  ملیاری تری بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کاریگەريیەکانی کۆرۆناو ڕزگارکردنی کارو خاوەنکارو کۆمپانیاکان لە زیان و مایەپوچ بوون تەرخانکرد.

وتیشی: پێشتر حکومەتی فیدرالی 26 مليار یۆرۆی تەرخان کردبوو ئەم ئیزافەیە لەکاتیکدایە کە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە.

وەزیری کاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە وتی: ئێمە ڕوبەڕووی قەیرانێک بوینەتەوە کە بە گەورەترین قەیرانی ئەم سەردەمە ناسراوەو دروستکردنی ئەم ڕاڕەوە بۆ پەرینەوە لە کۆرۆنا زۆر گرنگەو بواری کارەکان دابیندەکات و دەیانپارێزێ.

وەزیری داد سەبارەت بە قەرەبوکردنەوەکان وتی: قەبارەی قەرەبوکردنەوە زۆر گەورەیە بەلام ئەگەر ئەوە نەکەین و بگەڕێینەوە بۆ بێکاری و بێکاریکردن ئەوا قەبارەی کارەساتەکە زۆر لەوە گەورەتر دەبێت بۆیە بڕیارماندا وەک ئاژانسی کاری فیدرالی تا کۆتایی ساڵی داهاتوو وا دەکەین کە هیچ قەرزاری کرێکار نەبین.

وەزیری کار  کە سەر بە سۆسیال دیموکراتەکانە وتی: ئەم هاوکاریانە بایەخێکی گەورەی هەیە ئەگەر حکومەت بەمشێوە ئەقڵانیە مامەڵەی نەکردایە کارەسات ڕوویئەدات بەلام ئێستا بەرنامەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لەلایەن ئەڵمانیاوە بۆتە جێی سەرسوڕمان و دەستخۆشی تەنانەت ولاتانی تر لەهەوڵی ئەوەدان چاوی لێبکەن.

هەمانکات وەزیری ئابوری ئەڵمانیا پیتر ئەلتمایەر ڕایگەیاند: حکومەت یارمەتی کارمەندان و کۆمپانیا مامناوندیەکان ئەدات تا لە کاریگەریيەکانی مایەپوچبوون بیانپارێزێ.

خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا
س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved