به‌شی پۆلیسی رێككاری هه‌ولێر، له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و ناو بازاڕ‌و ترافیكلایته‌كان، هه‌ڵمه‌تی سێیه‌میان ده‌ستپێكردو ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رۆزه‌كه‌ریان ده‌ستگیركرد، كه له‌و شوێنانه داوای پاره و خێریان له خه‌ڵك ده‌كردو ببوونه مایه‌ی بێزاری بۆ هاووڵاتیان. به‌شێكی زۆریشیان بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر عاره‌بانه داده‌نێن تا هاووڵاتیان سكیان پێبسوتێن و خێریان پێبكه‌ن، له‌كاتێكدا كه منداڵه‌كانیان هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه، هه‌ر كه پۆلیسیش ده‌بینن عاره‌بانه‌كان جێده‌هێڵن و ڕاده‌كه‌ن. پۆلیسی هه‌ولێر دووپاتیده‌كاته‌وه، دیارده‌ی ده‌رۆزه‌كردن دیارده‌یه‌كی ناشرینه و سیمای شار ده‌گۆڕێت، بۆیه پێویسته بنبڕبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كه له سه‌رجه‌م شوێن و شه‌قامه‌كانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاریش به‌رده‌وامده‌بێت. هه‌موو ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان به‌پێی مادده (390) له یاسای سزادان، له زینداندا ڕاگیراون. خاك - راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure