21/2/2016 03:00 AM

چاره‌سه‌ره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌.. فه‌یسبوك شه‌حنی مۆبایله‌كانتان داده‌به‌زێنێت

ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوك له‌مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان و به‌كارهێنه‌رانیش له‌مدوایانه‌دا زۆرترین تۆمه‌تیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ كردووه‌.

به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن كه‌ مۆبایله‌كانیان به‌سیستمی IOS كارده‌كه‌ن ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوك به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی شه‌حنی پاتریه‌كانیان داده‌به‌زێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌په‌كانی تر به‌مشێوازه‌ شه‌حن دانابه‌زێێن.

به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆیدش هه‌مان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌یسبوك هه‌یه‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ رێژه‌ی دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كانیان ناسروشتیه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیای فه‌یسبوك ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ره‌تنه‌كرده‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌، پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیاش رایده‌گه‌یه‌نن باشترین چاره‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوكه‌و سه‌ردانیكردنی ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه‌ له‌په‌ڕه‌كانی تری ئینته‌رنێته‌وه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ الدیار





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved