30/8/2020 04:50 PM

کچان لە سوشیاڵ میدیادا

لە توێژینەوەیەک دەرکەوت سێ یەکی کچان بەهۆی ئەوەی لایکی کەمیان بۆدێت وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسڕنەوە، متمانەبەخۆبونیان لەدەستداوە.
توێژینەوەیەکی بریتانی تاقیکردنەوەی لەسەر 2,186 خانم ئەنجامدا کە تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 21 ساڵانبو، دەرکەوت لەسەدا 33ی ئەو خانمانە وێنەکانیان دەسڕنەوە کە دەزانن وەکو پێویست سەرنجی کەسانی دیکەی رانەکێشاوە.
لەو توێژینەوەیە دەرکەوت %50ی ئەو خانمانە فلتەر بەکاردەهێنن بۆئەوەی شێوەیان جوانتر بکەن، %34 بەبێ فلتەر هیچ وێنەیەک بڵاوناکەنەوە.
ئەوەشخرایەڕو، %39ی کچان و خانمانی گەنج نیگەرانن لەوەی لە ژیانی راستەقینەیان ناتوانن هاوشێوەی ئەو وێنانە دەربکەون کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.
هەمان ئەو توێژینەوەیە باسیلەوەشکرد کچان لە تەمەنێکی کەمەوە پێیانوایە خانمان زیاتر بەوە هه‌ڵدەسەنگێندرێن کە شێوەیان چۆنە نەک بەوەی کە دەتوانن چی ئەنجامبدەن، ئەم بیرکردنەوەیە لە ساڵی 2016وە تا ئەمساڵ بەڕێژەی %35 زیادیکردوە لەناو خانمان.
لە کۆتاییدا توێژەران مەترسی سۆشیال میدیایان خستەڕو کە چۆن کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ئاستی متمانەبەخۆبونی کچان دروستدەکات بەشێوەیەک کە متمانەیان بە جوانیەکەیان نەمێنێت و هەمو سەرنجیان لەسەر ئەوەبێت چۆن سەرنجی کەسانی دیکە رابکێشن.

 

سەرچاوە: quora

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved