لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا ده‌گرن له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی مۆر كراوه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه هۆشیاری توند به دوكانداره گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گۆشته‌ی له بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كه له دوو رۆژی رابردووا ده‌ستی به‌سه‌ر سێ ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو و بڕێكی زۆر گۆشتی گوێره‌كه‌دا گرتووه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی مۆركراون و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كرابوون بۆ ساغكردنه‌وه‌یان. وتی: رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، بۆ خراپنه‌بوون و شیاوی بۆ خواردنی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كوشتارگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان سه‌رده‌بڕرێن پێویسته گۆشته‌كه له ساردكه‌ره‌وه و به‌فرگردا بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه له كوشتارگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سێمانی سه‌ربڕدرابوون و له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا شێوازی دروست و زانستی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. وتیشی: هه‌ر له دوو رۆژی رابردووا له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی له دوكانێكی گۆشت فرۆشتندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیراوه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕدراودا گرتووه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌ربڕدراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته‌كه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری كراوه بۆ له‌ناوبردن. سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕینی گۆشت له‌و مۆره دڵنیابنه‌وه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه رۆژانه له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌درێت كه به‌وردی له‌لایه‌ن دكتۆر‌و كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زای ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و پاشانیش بۆ گۆشته‌كه كراوه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستناكات، له‌كاتی هه‌بوونی گۆشتی بێمۆر له‌ناو دو‌كانی گۆشتفرۆشه‌كاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداربكه‌نه‌وه. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د كه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هۆشیاری توند به دو‌كانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی بێمۆر، گۆشتی به‌ستوو، قیمه‌ی ئاماده‌كراو و گۆشتی مۆركراوی ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی هه‌بێت و به هاووڵاتیانی بفرۆشێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت، مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure