كۆمپانیای بلاك بێری كه‌نه‌دی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌وه رایگه‌یاند كه هیچ نیازێكی نیه كه سیستمی كارپێكه‌ری مۆبایلی داهاتووی بگۆڕێت بۆ ( windows10 mobile). بلاك بێری سیستمێكی كارپێكه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌ناوی (black bery10)، به‌ڵام له‌مدوایانه‌دا وازی له‌م سیستمه هێناو روویكرده سیستمی ئه‌ندرۆید، دوا به‌رهه‌میشی كه مۆبایلی بلاكبێری privبوو به‌سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كات. پێگه‌ی جیم ماریانهش رایگه‌یاندووه كه شتێكی نه‌گونجاوه بلاك بێری سیستمه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ ویندۆز، چونكه ئه‌م سیستمه هێشتا به‌رده‌وامه له‌دژایه‌تی بلاك بێری. خاك - گۆران قادر س/ رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure