31/8/2020 05:26 PM

ئەم نرخە زۆرە

کارل هاینز رۆمەنیگەی بەرێوەبەری گشتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رایدەگەیەنێت هیچ یاریزانێک شایستەی 100 ملیۆن یۆرۆ نییە.
لەلێدوانێکدا بۆ سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی رۆمەنیگە رایگەیاندوە بەرزبونەوەی بەرچاوی نرخی یاریزانان زیان بەتۆپی پێ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەی هاندەران.
هاینز وتویەتی " گەر پارەیەکی زۆریشمان هەبێت نامانەوێت یاریزانێک بە 100 ملیۆن یۆرۆ بکڕین، ئەوە بەهەدەردانێکی گەورەی پارەیە".
وتوشیەتی "هیچ یاریزانێک شایستەی 100 ملیۆن یۆرۆ نییە، ئەوە بڕە پارەیەکی زۆر زۆرەو بەرزبونەوەی نرخی یاریزانانیش هاندەران لەیاریگاکان دوردەخاتەوە".
یانەی بایرن میونشن کە شەش جار پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ بوەو یەکێکە لەیانە دەوڵەمەندەکانی جیهان، لەماوەی رابردودا یەکێک لەگرانترین گرێبەستەکانی مێژووی یانەکەی واژووکردو بەرامبەر 41.5 ملیۆن یۆرۆ کۆرینتین تۆلیسۆی فەرەنسی بۆ ریزەکانی گواستەوە، تەنانەت ئەو پێكهاتەیەی كە وەزی ئەمساڵ نازناوی چامپیۆنس لیگیان بەدەستهێنا، تەواوی یاریزانەكانی پێكهاتەی سەركی كەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ تێچوی لەسەر یانەكە بوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved