31/8/2020 05:28 PM

​چەند داواکاری نابەجێ

هیچ هاوسەرێک نییە ئارەزوی ئەوە نەکات ژیانێکی خۆشی هەبێت لەگەڵ هاوژینەکەی، بەڵام زیرەکی دەوێت لە شێوازی مامةلەکردن وتنی ئەو وشانەی دەیانڵێیت بۆئەوەی هاوسەرەکەت والێبکەیت لەگەڵت دڵخۆشبێت، هەربۆیە داوای ئەم چەند شتە مەکە.

خۆشترین یادەوەریتان چییە؟
بیرەوەری خانمان لە پیاوان بەهێزترە، رەنگە خانمان وردەکاری زۆر شتیان بیربمێنێت لە کاتێکدا پیاوان سەرنجیان نەدابێت، بۆیە ناچاری مەکە بەوەی باسی خۆشترین یادەوەریتان بکات.

داوای لێبکەیت هەمو کاتەکانی بەتۆ ببەخشێت
هەرگیز ئەم داوایە لە هاوسەرەکەت مەکە، چونکە ژیانی هاوسەرگیری داگیرکردنی یەکتر نییە، بەڵکو پێدانی ئازادییە بەیەکتر لەکردنی ئەو کارانەی دەیکەن، بۆیە رێگر مەبە لەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی بڕواتە دەرەوە و کات بەسەربەرێت.

لە نێوان تۆ و دایکی هەڵبژاردن بکات
گرنگ نییە کێشەکەت لەگەڵ دایکی هاوسەرەکەت چەند گەورەیە، هەرگیز داوا مەکە تۆ یان دایکی هەڵبژێرێت.

وردەکاری رۆژەکەی باس بکات
بەمکارە ئازادی مێردەکەت ناھێڵیت و نیگەران و بێزاری دەکەیت.

ئەوەی خۆش بوێت کە تۆ خۆشت دەوێت
ئەوە شتێکی مەحاڵە هاوسەرەکەت هەمان ئارەزو و بیرکردنەوەی تۆی هەبێت و ئەو شتانەی خۆشبوێت کە تۆ خۆشتدەوێت، بۆیە رێگە بدە هاوسەرەکەت ئەو کارانە بکات کە خۆی ئارەزوی لێیەتی.

قسەنەکردن لەگەڵ خانمانی دیکە
لەبری ئەوەی رێگری بکەیت هاوسەرەکەت قسە لەگەڵ خانمانی دیکە بکات، هەوڵبدە متمانە لە نێوان خۆتان دروستبکە.

 

سەرچاوە: popsugar

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved