31/8/2020 05:30 PM

تیشکی خۆر و سوودەکانی

ڤیتامینی تیشكی خۆر
تیشكی خۆر سەرچاوەی سەرەكیی ڤیتامین  Dـیە بۆ لەش، كاتێك پێست بەر تیشكی سەرو بنەوشەیی Bی خۆر دەكەوێت، هانی جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامینی سروشتی كە بۆ هەڵمژینی كالیسیۆم، پاراستنی ئێسكی بەهێز، پاڵپشتی كردنی كۆئەندامێكی بەرگریی تەندروست و رێكخستنی ئاستی ئەنسۆلین زۆر گرنگە، هەروەها پێشنیاركراوە كە رەنگە ڤیتامین D رێگربێت لە چەندین نەخۆشی مەترسیداری وەكو شەكرەی جۆری 2، نەخۆشیی دڵ، ئازاری جومگە، هەوكردنی جومگە، مێشك تێكچون و نەخۆشی دژە خۆیی بدات.

سودە میزاج خۆشكەرەكان
ئەمە تەنها رێكەوت نییە كاتێك لە دەرەوە لەبەر تیشكی خۆرداین وامان لێدەكات لە میزاجێكی چاكتردا بین، بەركەوتنی تیشكی هەتاو لە رێگەی بەرزكردنەوەی ئاستی سیرۆتۆنین _ماددەیەك كیمیاییە لە مێشكدا وامان لێدەكات زیاتر هەست بە ئارامی، دڵخۆشی و ئاسودەیی بكەین. بەبێ تیشكی خۆری پێویست، دەكرێت ئاستی سیرۆتۆنینت بێتە خوارەوە، بەمەش مەترسی توشبونمان بە ناڕێكی كاریگەری وەرزی زیاتر دەبێت، كە جۆرێكە لە خەمۆكی كە بەهۆی گۆڕانی وەرزییەوە رودەدات، بە تایبەتی لە مانگەكانی زستاندا كاتێك ڕۆژ تاریكتر و كورتترە، وا یر لە چونە دەر و تیشكی خۆر بكەرەوە وەك ڕێگایەك بۆ كۆكردنەوەی هەستە خۆشەكانت بۆ ئەو ڕۆژە هەوراوییانەی لە ڕێدان.

خەوێكی چاكتر
تیشك خۆر بۆ كوالێتی خەو گرینگە، یارمەتیی رێكخستنی شێوازی نوستنمان دەدات لە رێگەی پاراستنی ریتمی كاتژمێری بایۆلۆجی، كە کاتژمێرێکی 24 كاتژمێری ناوەكییە، ناسراوە بە سوڕی نوستن و لەخەو هەڵسان، مرۆڤەكان پەرەیان بەم سوڕە 24 كاتژمێرییە داوە بە ڕێكخستنی لەگەڵ ئەو روناكییەی دەگاتە زەوی، كاتێك خۆر هەڵدێت بەخەبەر دێین و هەست بە وریایی دەكەین و كاتێك شەو دنیا تاریك دادێت هەست بە خەواڵویی دەكەین و بۆ خەوتن ئامادە دەبین، دوای ئەوەی لە ماوەی رۆژەكەدا لە دەرەوە بویت، ئەوا جەستەت كارامەتر دەبێت لە ناسینەوەی ئەو كاتەی لە ئێواراندا تاریك دادێت.

 

سەرچاوە: theactivetimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved