سیستەمی بەرگری لە یەک ئەندام پێک نایەت بەڵکو کۆمەڵێک ئەندامی چالاک بەم کارە هەڵدەستن وەکو پێست، ناوپۆشی رێڕەوی هەناسە، لیک، لیمفگرێکان، ئاڵوەکان، سپڵ، مۆخی ئێسک، ریخۆڵە کوێرە و خڕۆکە سپیەکان. سیستەمی بەرگری بەشێکی گرنگی لەشە، بۆ بەرگری کردن لە جەستە لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکی و توشبون بە هەر ڤایرۆس و بەکتریایەک، دەتوانیت لە رێگەی سیستمی خۆراکییەوە بەرگری جەستەت بەهێزبکەیت، بە چەند ئاماژەیەک دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی سیستمی بەرگری جەستەت بەهێزە. *زو زو نەخۆشناکەویت، ساڵانە کەمتر لە 2 جار توشی پەتای وەرزی دەبیت. *هەست بە شەکەتی و ماندوبونی بەردەوام ناکەیت. *رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجامدەدەیت. *کێشی جەستەت ئاساییە. *ئاسنی خوێنت کەم نییە، چونکە کەمی ئاسن هۆکاری لاوازی سیستمی بەرگری جەستەیە. *زو زو دەرمانی "ئەنتیبایۆتیک" لای پزیشک وەرناگریت. *رەنگی پێست و چاوت رەنگی ئاسایی خۆیەتی و توشی رەنگزەردی نەبویت. *سترێس و نیگەرانیت کەمە. *درەنگ توشی سکچون دەبیت و بەزویی چاک دەبیتەوە. *کێشەی هەرسکردنت نییە و بەکتریای گەدەت نییە.
سەرچاوە: floridaindependent
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure