لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی ئێرانی‌دا ده‌گرن و پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ زیانه‌كانی چپس له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ ئاشكرا ده‌كات. به‌هار ره‌مه‌زان سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بوونی به‌رواری ئێرانی، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (60) كارتۆن چپسدا گرتووه‌و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. وتیشی: به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له بازاڕه‌كان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت به‌پێی ستانداردی جیهانی به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێگری له فرۆشتنی ده‌كرێت. هاوكات پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان، زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ منداڵ تێدایه به‌ڵام هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكرا ده‌كات و به ده خاڵ زیانه‌كانی بۆ دایكان و باوكان روونده‌كاته‌وه هانیان ده‌دات رێگری بكه‌ن له خواردنی چپسی په‌تاته. 1- قه‌ڵه‌وی و كێش زیادی، بڕێكی زۆر چه‌وری و وزه‌ی تێدایه كه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات. 2- بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه مه‌ترسی توشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ئه‌كات. 3- بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه كه توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ئه‌كات. 4- هۆكارێكه بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان. 5- بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه‌و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه تێدایه. 6- هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسیه‌تی بكات و داوای جپسی تر بكات چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه ئه‌بێته هۆی ناڕێكی له ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین. 7- چالاكی مێشكی منداڵه‌كه زیاد ئه‌كات بۆیه ئه‌بێته هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری ازعاجكه‌ر له سروشتی منداڵه‌كه. 8- له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌كه مادده‌یه‌ك دروستئه‌بێت كه پێیئه‌وترێت (acrylamide) كه هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. 9- خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ توشبوون به وشكبوونه‌وه‌ی منداڵ. 10- بۆ ژنی سك‌پڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه دروستئه‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure